پارتی لەگەڵ ٣٠ كۆنسووڵ و نوێنه‌رى وڵاتانى دونیادا کۆ بووەوە.. تێروانینی پارتییان بە باش بینی
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی گوتیشی: "پارتی ئامادەی گفتوگۆیە بەبێ هیچ مەرجێک".
کۆبوونەوەکە کە له‌سه‌ر داواى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتىی دیموکراتی کوردستان بوو، نزیكه‌ى 30 كۆنسووڵ و نوێنه‌رى وڵاتانى دونیا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، مه‌به‌ست له بانگهێشتكردنیان گه‌یاندنى هه‌ڵوێستى فه‌رمیى پارتى بوو له‌سه‌ر دواپێشهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان.
لەبارەی کۆبوونەوەکەوە و هەڵوێستی دیپلۆماتەکانەوە، (هێمن هه‌ورامى) ڕاگه‌یاند: "هه‌رێمى كوردستانى ئارام، سیاسه‌تى زۆربه‌ى وڵاتانى جیهانه له ناوچه‌كه‌دا."
کۆبوونەوەکە هاوکات بوو لەگەڵ ئه‌و پشێویه‌ى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم له‌سه‌ر سیسته‌مى حوكمڕانى له هه‌رێمى كوردستان و نه‌بوونى هه‌ڵوێستى ڕه‌سمیى لایه‌نه سیاسییه‌كان، پارتى به پێویستى زانى بانگهێشتى كۆنسووڵ و نوێنه‌رایه‌تییه جیهانییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان بكات و له نزیكه‌وه هه‌ڵوێستى خۆیانی پێ ڕابگه‌یه‌نێت.
سەرچاوەیەکی نێو کۆبوونەوەکەی تایبەت بە KDP.infoـی رایگەیاند، كه "كۆى ئاماده‌بووان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستى پارتیدان"، ئەو سەرچاوەیەکی کە نەیویست ناوی ببرێت روونی کردەوە، لە کۆی ئەو گفتوگۆیانەی دەربارەی ئەم پرسانەی لە هەرێمدا هاتوونەتە ئاراوە، پاش وەرگرتنی ڕای پارتی کە دەربارەیان، تەنیا ڕەخنەیەکیشیان لە تێڕوانین و دیتگای پارتی نەبوو و، جەختیشیان کردەوە کە، جیهان بە چاوی ڕێزەوە لەو پرۆسەیەی لە هەریمی کوردستان هەیە دەڕوانێ و باوەڕیان وابوو کە ئەزموونێکی باشی هەیە لە بەڕێوەبردندا و دەکرێ بۆ برەودان بە پرەنسیپی پێکەوەژیان و قووڵکردنەوەی بنەماکانی دیمۆکراسیەت لە ناوچەکەیش کەڵکی لێ وەربگیرێ.
هەر بە گوتەی سەرچاوەکە، لەو کۆبوونەوەیەدا (هه‌ورامى) بۆ دیپلۆماتکاران جەختی کردووەتەوە کە ده‌بێت حیزبه سیاسییه‌كانى نێو په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، لەوە بە ئاگا بن کە شه‌رعییه‌ت و ده‌سته‌ڵاتیان له چوارچێوه‌ى ئه‌و سازانه‌یه كه دواى هه‌ڵبژاردنى 21/9/2013 له نێوان لایه‌نه‌كاندا كراوه و، ده‌بێت ئه‌و سازانه به‌رده‌وام بێت و لایه‌نه‌كان بگه‌نه ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌ى كه ئامانجەکەی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنە، نه‌ك پێچه‌وانه‌ى ئه‌م ستڕاتیژییه‌ته، چونكه دواجار به‌رپرسیار ده‌بن له هه‌ر ئه‌گه‌رێكى نه‌خوازرا.
