پێنج حزبەکە بەدەنگ داواکەی سەرۆك بارزانییەوە دێن

پێنج حزبەکە بەدەنگ داواکەی  سەرۆك بارزانییەوە دێن
پێنج حزبە سەرەکییەکەی باشووری کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی یەکێتی، ھەوڵدەدرێت ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی ئابی 2015، پێنج حزبە سەرەکییەکە (پارتی دیموكراتی كوردستان، یەکگرتوو، یەکێتی، کۆمەڵی ئیسلامی و گۆڕان) کۆبوونەوەیەکی پێنج قۆڵی لە شاری هەولێر، ئەنجامدەدەن.

رۆژی یەکشەممە 16ـی ئاب، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا، داوای لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد، کە کۆبوونەوەیەک سازبکەن و تێیدا چارەسەرێک بۆ پرس و قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان بدۆزنەوە.
















باسنیوز
Top