سێ زانكۆی ته‌كنیكی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتننامه‌ی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ته‌لاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌نێوانیان، هه‌رسێ زانكۆی "پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، پۆلیته‌كنیكی دهۆك" رێككه‌وتننامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كرد.
له‌دوای واژۆكردنی رێككه‌وتننامه‌كه‌ش، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، د.ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، رایگه‌یاند: "ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌مان له‌پێناو كاری ئه‌كادیمی و زانستی هاوبه‌ش واژۆ كرد، بۆ زیاتر نزیكبوونه‌وه‌ی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كه‌وه له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی".
وتیشی: "دیاره زانكۆ ئه‌و رۆڵه ده‌بینێت، كه كه‌سانی جیاواز و ئه‌كادیمی و تێكه‌ڵبوو به كۆمه‌ڵگه له یه‌كتر نزیك ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی كه ده‌بێت زانكۆ رۆڵی تێدا ببینێت له ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین و یه‌ك ئامانجمان هه‌بێت، بۆ به‌رزڕاگرتنی لایه‌نی ئه‌كادیمی و زانستی له نێوان هه‌رسێ زانكۆكه‌دا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "بواری ته‌كنیكی یه‌كێكه له‌و بواره گرنگانه‌ی كه پێویسته له هه‌رێمی كوردستان گرنگی پێبدرێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و په‌یامه بگه‌ینین كه خوێندنی ته‌كنیكی و زانكۆ ته‌كنیكییه‌كانی كوردستان پێگه‌ی خۆیان ده‌بێت و به هاوكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كارده‌كه‌ن، بۆ پێگه‌یاندنی كادری ناوه‌ندیی و پێدانی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵا له ماسته‌ر و دكتۆرا".
د. ئالان فه‌ره‌یدون له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، باسی له‌وه‌شكرد: "واژۆكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه په‌یامێكه له شاری سلێمانییه‌وه له پۆلیته‌كنیكی هه‌رسێ زانكۆكه‌وه، كه ده‌بێت ئێمه رۆڵی زیاتر ببینین بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری زانكۆكان له یه‌كتر بۆ كاری هاوبه‌شی ئه‌كادیمی، به‌تایبه‌تی له‌م شه‌ڕه نه‌گریسه‌ی داعش كه تێیدا گرنگی زانكۆكان ده‌رده‌كه‌وێت".
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، د.كاوه عه‌بدولكه‌ریم سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، وتی: "ئێمه له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت و رێككه‌وتننامه واژۆ بكه‌ین، به‌ڵام ناوخۆمان له‌بیر كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه زۆرینه‌ی زانكۆكانی ناو هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وییان نیه".
دواتر د. عه‌دنان موحسین، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، كه "واژۆكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه ده‌بێته هانده‌رێكی گه‌وره بۆ به‌رزڕاگرتنی ئاستی زانستی هه‌رسێ زانكۆكه‌مان، بۆ ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌شی زاسنتی و ئه‌كادیمی".
له وه‌ڵامی پهیامنێرانیشدا د. ئالان فه‌ره‌یدون، وتی: "ئێمه بڕوامان به‌وه هه‌یه كه زانكۆ ئه‌و رۆڵه گرنگه ده‌بینێت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی را جیاوازه‌كان و نزیكبوونه‌وه‌ی كه‌سه‌كان، زانكۆ ده‌رگایه‌كی ئه‌كادیمی و زانستییه جێگای گفتوگۆ و گۆڕینه‌وه‌ی را جیاوازه‌كانه، بۆیه ئێمه وه‌كو زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانین ئه‌و رۆڵه ببینین بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و رایانه‌ی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی ئه‌م قه‌یرانه دارایی و بارودۆخه سیاسییه‌ی تێیداین".
وتیشی: "زانكۆ هه‌موو كاتێك ئاماده‌یه ئه‌و نزیكایه‌تی و په‌یوه‌ندییه دروست بكات له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ش به‌گشتی، واژۆكردنی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ش په‌یامێكه له شاری سلێمانییه‌وه كه ده‌توانین ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست بكه‌ین، قه‌یرانی دارایش رێگر نابێت له‌و كاره زانستیانه‌ی ده‌مانه‌وێت بكه‌ین، دڵنیاشین ده‌توانین چالاكی زۆر گه‌وره ئه‌نجام بده‌ین".
زانكۆ پۆلیتهكنیكییهكانی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ساڵی 2012 دامه‌زرێندراون.
