دزه‌یى لێدوانى په‌رله‌مانتارێك به‌دۆر ده‌خاته‌وه
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت، ڕه‌تى كرده‌وه كه هیچ كۆمپانیایه‌كى نادیارى بێ ناو له هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت، لێدوانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش به‌درۆ ده‌خاته‌وه و وه‌ك چه‌واشه‌كارییه‌ك له قه‌ڵه‌مى ده‌دات و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕاست ده‌كات و قسه‌كانى بۆ چه‌واشه‌كارى نییه، فه‌رموو با ناوى ئه‌و كۆمپانیایه ئاشكرا بكات و به‌ڵگه‌كانى بخاته ڕوو!.
به‌ڕێز دزه‌یى هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنى نه‌وت و گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌یه‌كى ته‌واو ڕوون و شه‌فافه و خودى میكانیزمه‌كانى ئه‌م پرۆسه‌یه هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ ناڕوونى و ناشه‌فافى ناهێڵێته‌وه، چونكه ته‌واوى پرۆسه‌كه به چه‌ند كۆمپانیایه‌كى دیارى جیهانییه‌وه په‌یوه‌سته كه پشكیان له بۆرسه و بازاڕه جیهانییه‌كاندا هه‌یه و زیاتر له ده‌زگا و ناوه‌ندێكى جیهانى كۆنترۆڵى ته‌واوى پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌ك كه هیچ بوارێك بۆ هیچ جۆره ناڕوونى و ناشهفافییهك، نه له كوردستان و نه له به‌نده‌رى جه‌یهان و نه لاى كۆمپانیا كڕیاره‌كانى نه‌وتیش ناهێڵێته‌وه. بۆیه هه‌رچى له‌باره‌ى ناڕوونى و ناشهفافیى پرۆسه‌كه‌وه ده‌گوترێت، ته‌نیا زاده‌ى خه‌یاڵ و چه‌واشه‌كارى و قسه‌ى ناڕاستى هه‌ڵبه‌ستراوى بێ بنه‌مان!.
به‌ڕێز دزه‌یى هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ كاروبارى نه‌وت و گاز و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان، له ته‌واوى ورهكاریى ئه‌م پرۆسه‌یه به دۆكیوومێنتهوه ئاگادارن و ئه‌م بابه‌ته له دوور و نزیكه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به جه‌نابى سه‌رۆك و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه نییه و ئه‌وان هیچ جۆره به‌رپرسیاریه‌تى و ئه‌ركێكیان له‌م بابه‌ته‌دا نییه. بۆیه ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه له جیاتى ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌خۆیه‌وه بێ به‌ڵگه قسه دروست بكات و هه‌واڵى ناڕاست له خه‌یاڵدانى خۆى بێنێته ده‌ره‌وه، ده‌یتوانى بۆ هه‌ر پرس و سه‌رنج و تێبینییه‌ك بگه‌ڕیته‌وه لاى ده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، نه‌ك ڕاست و چه‌پ لێدوانى چه‌واشه‌كارانه‌ى ناڕاستى بێ بنه‌ما بدات!.
