قوباد تاڵەبانی پەیامێک بۆ پارتی دەنێرێت
لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی هاتووە "یادی دامەزراندنی حیزبە تێکۆشەرەکەتان پیرۆزدەکەم و خەبات و رۆڵی ئێوە لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا بەرز دەنرخێنم".
جێگری سەرۆکی حکومەت دەڵێت "دڵنیام هەروەکو چۆن لە مێژووی شۆڕشەکانی گەلی کورد و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان رۆڵی کاریگەرتان هەبووە، ئێستاش بە هەماهەنگی لەگەڵ هەموولایەك هەمان رۆڵ دەبینن بۆ چارەسەری رەوشی ئێستای کوردستان".
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی...
بەڕێزان سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان یادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان پیرۆزدەکەم و خەبات و ڕۆڵی ئێوە لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلەکەماندا بەرز دەنرخێنم.
دڵنیام هەروەکو چۆن لە مێژووی شۆڕشەکانی گەلی کورد و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان ڕۆڵی کاریگەرتان هەبووە، ئێستاش بە هەماهەنگی لەگەڵ هەموولایەك هەمان ڕۆڵ دەبینن بۆ چارەسەری ڕەوشی ئێستای کوردستان.
هەمیشە سەربەرز و سەرکەوتووبن.
براتان
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
