هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا: تیرۆرستانى داعش چه‌كى كیمیاویان له حه‌سه‌كه به‌كارهێناوه
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوانه بۆ تۆڕى سى ئێن ئێن روونیانكردووهتهوه، تیرۆرستانى داعش چه‌كى كیمیاوى خه‌رده‌ل كه له رووى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌كارهێنانى قه‌ده‌غه‌كراوه، له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر حه‌سه‌كه به‌كارهێناوه.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ى به‌كارهێنانى چه‌كه كیمیاوهكانى تیرۆرستانى داعش له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بهردهامهن.
له ماوه‌كانى رابردووش به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا دووپاتیانكرده‌وه كه هه‌ندێ به‌ڵگه‌ى سه‌لمێنراویان له‌به‌رده‌ستدایه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، تیرۆرستانى داعش له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ى مه‌خموور چه‌كى خه‌رده‌لى كیمیاویان به‌كار هێناوه.
