سەرۆك بارزانی پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات

سەرۆك بارزانی پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات.

سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا، داوا لە حزب و لایەنە سیاسییەکان دەکات، بەر لە 20ـی ئاب کۆببنەوە و رێگە چاەرەیەک بۆ پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بدۆزنەوە.

دەقی پەیامەکەی بارزانی:

پەیامێک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە داوا لە ھەموو ئەو حزبانە دەکەم کە لەناو حکوومەت و پارلەمانن و ئەوانەی مۆڵەتی یاساییان ھەیە، کە بەر لە ٢٠ـی ٨ کۆ ببنەوە و ھەر چی بە باشی بزانن و بۆ بەرژەوەندیی وڵاتەکە و کۆتایی ھێنان بە قەیرانەکە بڕیاری لەسەر بدەن بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت.

داوا لە دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەکەم بۆ ئەم مەبەستە ھەماھەنگیی پێویست ئەنجام بدات.

مسعود بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

١٦ـی ٨ـی ٢٠١٥
Top