پارتی دیموكراتی كوردستان: گەلەکەمان لە چنینەوەی بەرهەکەکەی نزیک دەبێتەوە

پارتی دیموكراتی كوردستان: گەلەکەمان لە چنینەوەی بەرهەکەکەی نزیک دەبێتەوە
بەبۆنی 69یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە بەیاننامەیەک بڵاودەکردوە.

بەپێ نێورۆکی بەیاننامەکە کە وێنەیەکی دەست گۆڤاری گوڵان کەوتووە تێدا هاتووە : ئەمڕۆ كە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دەكەینەوە، گەلەكەمان لە قۆناغی چنینەوەی بەری یەكجاری خەباتی سەدساڵەی خۆی نزیكبۆتەوە و سایكس بیكۆش وەك میكانزمێكی فاشل كە جگە لە مەینەتی و نائارامی ھیچی بۆ ئەم ناوچەیە بەدەستنەھێنا، لە گیانەڵادایە و كوردستان و ناوچەكە لە ئاستانەی گۆڕانكاری مەزن و یەكلاكەرەوەدان

چاوەڕوانكراویش بوو كە ھاوزەمان دوژمنان و ناحەزانیش دوا تیری خۆیان بھاوێژن و دوایین ھەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ ئاستەنگ كردنی گەیشتنی كورد بە دوائامانج. لە سەرینی ئەم راستییەشەوە كوردستان لە ئێستادا دووچاری جۆرەھا تەحەددی و قەیران و شەڕو گێچەڵ كراوەتەوە، كە سەختترینیان شەڕی نانبڕین وئاستەنگكردنی پرۆسەی تەنمییە و، وەرچەرخاندنی ئاڕاستەی پەلاماری دەوڵەتی تیرۆریستی داعش بوو بەرەو كوردستان و داسەپاندنی شەڕێكی سەخت بە درێژایی سنوور بەسەر گەلەكەمان و پێشمەرگەی كوردستاند.
لە بارەی سازانی لایەنەکان و 23حوزیرانەوە مەکتەی سیاسی پارتی دەڵێت “سازان بووە ئەو پرنسیپە ھاوبەشەی كە ھەموان لەسەری پێكھاتن و تێكڕای دامەزراوەكانی ھەرێم بەو پێیە دارێژران و ئەرك و بەرپرسیارییەكان دابەشكران، ئومێدیش وابوو كە ئەو حوكمڕانییە ھاوبەشە، ھاوسەنگەریی و ھاوخیتابییەكی قول و تۆكمەی سیاسیش ھاوشانی بێت كە رووبەرووبونەوەی ھەڕەشەكان دەیخوازێ ..

بەڵام جێی داخە سازان تەنیا لەسەر ئاستی وەرگرتنی پۆست و پلە وپایە جێبەجێ كرا، ھێزە ھاوبەشەكانی دیكە وەك پارتی شانیان نەدایە بەر بەرپرسیارییەكان و لە زۆر ھەڵوێستدا وەك ئۆپۆزسیۆن خۆیان نواند و وەك شەریكی راستەقینە ئەركەكانیان بە ئەستۆ نەگرت ..

دواجاریش لە ٢٣ی حوزەیرانی رابردوودا ئەو بنەما و بەردی بناغە و پرنسیپەی كە حوكمرانی و پرۆسەی سیاسیی كوردستانی لەسەر بیناكرابوو، پرنسیپی سازان، كە ھەموان لەسەری رێكەتبوین و بەو پێیە دەبوا ھەموو یاسا و بڕیارە رەھەند نیشتمانییەكان بە كۆدەنگی و بە رەزامەندی ھەموان تێپەڕێن، خرایە بەر ھەرەشەی كۆدەتا و، ھێزگەلێك وویستیان لێی ھەڵگەڕێنەوە. مەبەستیش لەو گەلەكۆمەكێیە پەراوێزخستن و شكاندنی ئیرادەی پارتی و خۆسەپاندن بوو بەسەریدا بێ باك لەوەی بیركردنەوە لە پەراوێزخستن و دەرپەڕاندنی گەورەترین ھێزی سیاسیی كوردستان لە ھاوكێشەكە، چ نادیدەگرتنێكی بەرچاوتەنگانەی جەماوەر و لایەنگرانی فراوانی ئەو پارتەیە چ جای پێگە و مێژوو و خەبات و سەنگە نێوخۆیی و ئیقلیمی و جیھانییەكەی..!

دەقی ڕاگەیەنراوەکە

بەیاننامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی (٦٩)مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

رۆڵەكانی نەتەوەی كوردی دلێر
ھاووڵاتیانی ئازیزی كوردستان
ئەندام و لایەنگر و جەماوەری تێكۆشەری پارتیمان

شەست و نۆ ساڵ لەمەوبەر، ئەو دەمەی نەتەوەی كورد، كە چوارەمین گەورە نەتەوەی ناوچەكەیە، لە مافی دیاریكردنی چارەنووس بێبەش كرا و لە سەرینی بەزۆر سەپاندنی سنورە دەسكردەكانی سایكس بیكۆدا، كوردستان دابەشكرا و ھەوڵدرا بە ئاگر و ئاسن ئینسانی كورد تەسلیم بەو قەدەر و چارەنووسە شووم و تاریكە بكرێت، لە ناو ئەو نائومێدی و بێھیواییەدا، پارتی دیموكراتی كوردستان وەك ئومێدبەخش و فریاد رەسێك دامەزرا و ھاتە مەیدان تا بە ھەموو دونیا بڵێت گەلی كوردستان ناچێتە بن باری ئەو غەدرە مێژوییە و بە دابەشی خاكەكەی و لكاندنی بە دەوڵەتە دەستكردەكان و بە بێبەشكردنی لە مافە نەتەوەیی و ئینسانییەكانی قایل نابێت. پارتی دروست بوو تا ئومێد و ھیوا و بڕوابەخۆبوون لە دڵی تاكی كوردستانیدا دوبارە بچێنێتەوە و پێشرەوایەتی خەباتی نەپساوەی شێلگیرانەی گەلەكەمان بكات تا بەدەستھێنانەوەی تێكڕای مافە زەوتكراوەكان و گەیشتن بە مافی چارەنووس و سەربەخۆیی.

پارتی لە سەر رێبازی مستەفا بارزانیی دامەزرێنەر و سەركردە دووربین و شۆڕشگێڕەكەی، گرێی (خۆ بە كەم گرتن)ی لە ناخی ئینسانی كوردستانیدا رەواندەوە و ھەر لە دەسپێكیشەوە بنەماكانی كوردایەتی و بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانی بە جۆرێك داڕشت كە لەگەڵ ھەموو بەھاكانی عەدالەتخوازی و پرنسیپەكانی دیموكراتی و یەكسانی نێوان گەلان و باوەڕ و بەھا ئینسانییەكانی دوای جەنگی جیھانی بگونجێ، تا ھەرگیز بەھانە نەكەوێتە دەست داگیركەرانی كوردستان بە تۆمەتی تیرۆریستی و توندرۆیی و شەڕانگێزی، رەوایی بدەنە سەركوت و لەنێو بردنی ئەم گەلە و بزوتنەوە رزگاریخوازەكەی .

لەم پێودانگەوە پارتی بە درێژایی كاروانی خەباتی، سەرباری ھەوراز و نشێو، شكست و سەركەوتن، نەیھێشت كوردایەتی لە مانا ئینسانییە قوڵەكەی لابدا، تیرۆر و توندرۆیی حەرام كرد و بە رەغمی دڕندەیی دوژمنان، خەباتێكی پاك و بێگەردی مەشاند، رێی بە دەمارگیری نەتەوەیی نەدا و ھەر بۆیەش مەیدانی خەباتی بزاڤی رزگاریخوازیی بووە مەیدانی تێكۆشانی تێكرای كوردستانیان بە كورد و توركمان و كلدانسریان ئاشوری و ھەموو پێكھاتەكانەوە، رێی بە پەڕگیریی ئایینی و ئایینزایی نەدا و ھەر بۆیەش پارتی بووە چەتری كۆكەرەوەی ھەموان بە جیاوازی ئایین و ئایینزا وە و بووە قوتابخانەی ئاوێزانبوونی ئایین و نیشتمانپەروەری. پارتی ئەو باوەرەی لای گەلی كوردستان چەسپاند كە خۆی لە گەلانی دیكە بە كەمتر نەزانێ و بە مافی كەمتر لەوان قایل نەبێت، بەڵام ھەمیشە ھاوژیانی و ھاوكاری و بنیاتنانی بناغەكانی ھاوسێیەتی لەگەڵ گەلانی ناوچەكەدا مەبدەئێكی نەگۆڕی بوو .

بەم روانگا رەسەن و رۆشنەوە و پاڵپشت بە خەڵكی فیداكاری كوردستان، پارتی دەستی بە پێشڕەوایەتی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان كرد و قۆناغ بە قۆناغ و بە خەباتێكی ئاوێتە لە تێكۆشانی سیاسی و جەماھیری و رێكخراوەیی و چەكداری و دیبلوماسی توانی ئیعتراف بە وجودی نەتەوەیی كورد و سەرەتای مافەكانی بەدەست بێنێتەوە و بناغەی گەیشتن بە تێكڕای مافەكان داڕێژێت. خۆڕاگری پارتی سەرباری نسكۆ و پیلانگێڕی و دەستنەپارێزی دوژمنان، رۆژ بەرۆژ دوژمنانی لەو باوەرە نزیك دەكردەوە كە مەحاڵە ئەم نەتەوەیە سەرنەوی بكات و دەست لە داواكانی ھەڵگرێت، ھاوكاتیش كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رای گشتیی دونیاشی نزیكتر دەكردەوە لە باوەڕھێنان بە رەوایی دۆزی كورد و زەرورەتی چارەسەریی دیموكراتیانە بۆ ئەو دۆزە رەوایە.

ئەمڕۆ كە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دەكەینەوە، گەلەكەمان لە قۆناغی چنینەوەی بەری یەكجاری خەباتی سەدساڵەی خۆی نزیكبۆتەوە و سایكس بیكۆش وەك میكانزمێكی فاشل كە جگە لە مەینەتی و نائارامی ھیچی بۆ ئەم ناوچەیە بەدەستنەھێنا، لە گیانەڵادایە و كوردستان و ناوچەكە لە ئاستانەی گۆڕانكاری مەزن و یەكلاكەرەوەدان

چاوەڕوانكراویش بوو كە ھاوزەمان دوژمنان و ناحەزانیش دوا تیری خۆیان بھاوێژن و دوایین ھەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ ئاستەنگ كردنی گەیشتنی كورد بە دوائامانج. لە سەرینی ئەم راستییەشەوە كوردستان لە ئێستادا دووچاری جۆرەھا تەحەددی و قەیران و شەڕو گێچەڵ كراوەتەوە، كە سەختترینیان شەڕی نانبڕین وئاستەنگكردنی پرۆسەی تەنمییە و، وەرچەرخاندنی ئاڕاستەی پەلاماری دەوڵەتی تیرۆریستی داعش بوو بەرەو كوردستان و داسەپاندنی شەڕێكی سەخت بە درێژایی سنوور بەسەر گەلەكەمان و پێشمەرگەی كوردستاند.

حۆشبەختانە و بە ھیممەتی خەڵك و پێشمەرگەی نەبەز و قارەمان، كوردستان بە سیاسەتێكی ئارامگر و خۆڕاگرانەوە و پاڵپشت بە حیكمەت و دووربینی سیاسی سەرۆك بارزانی و دامەزراوە نیشتمانییەكانی و ھێزە سیاسییەكانی، توانیمان سەركەوتوانە رووبەرووی ھەموو تەحەددی و ھەڕەشە و پیلانەكان ببیینەوە.. گەلە خۆڕاگرەكەمان توانی بەرگەی نانبڕین و بودجە و موچە بڕین بگرێت. پێشمەرگەی دلێری كوردستان سەرباری فشار و ئابڵوقە و كەمی چەك و تفاق، توانی نەك ھەر ھەرێم بەڵكو ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستانیش بە خوێن و قوربانیدان و نەبەردی و قارەمانێتییەكی كەم وێنە بپارێزێ، توانی ئەفسانەی داعش و پێشرەوییەكانی تێكبشكێنێ و وەك یەكەم ھێزی سەرزەمین ئەو رێكخراوە دڕندە و شەڕانگێزە شكستخواردوو بكات و زۆربەی ھەرە زۆری ناوچە پەلاماردراوەكان ئازاد بكاتەوە.. ھاوكات سەنگ و ھەوڵە دیبلوماسییەكانی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی كوردستان توانی فراوانترین پشتیوانیی سیاسی و سەربازیی نێودەوڵەتی بۆ دیفاع لە كوردستان دابین بكات. كورد و پێشمەرگە بەو بەرگری و نەبەردییە دلێرانەیە وەك ھێزی داكۆكی لە بەھا بەرزەكانی مرۆڤایەتی لە دژی وەحشیگەری و تاریكی پەرستی ھێندەی دیكە ئیعتبار و پێگەی لای رای گشتی جیھانی چووە پێش بە تایبەت كە توانی نەك ھەر گەلی كوردستان، بەڵكو ملیۆنان ئاوارە و پەناھەندەی جەنگ زەدە لە نەتەوە و ئایین و ئایینزا جیاجیاكان بپارێزێ. كوردستان توانی ئەو شەڕ و پەلامارە بە سەركەوتن و دەسكەوتی سیاسی و مەعنەوی گەورە بۆ خۆی وەرچەرخێنێ و بۆ ھەموو دونیای بسەلمێنێ كە گەلێكین شایستە بە ژیانێكی سەربەخۆ و سەربەرزانە.

ھاووڵاتیانی ئازیزی كوردستان ..
ھەڤاڵان و جەماوەری پارتیمان ..
پارتی وەك حزبێكی بە ئەزمونی ئایندە بین، بەر لەم پێشھاتانە، دەیزانی لە یەك كاتدا دەرفەتی مەزن و ھەڕەشە و مەترسی گەورەش بەڕێوەن، دەشیزانی كە ھەم لەدەستنەچوونی دەرفەتەكان و ھەم رووبەرووبونەوەی ھەڕەشەكان، پێكەوەیی و بەشداری و ھاوكاری ھەموو ھێزە سیاسییەكانی كوردستان دەخوازێ، ئەزمونی رابردووش ھەر لە پێكھێنانی بەرەی كوردستانی لە ھەل و مەرجێكی ھاوشێوەی ئیستادا كە دەرفەت و پێشھاتی یەكلاكەرەوە لە رۆژەڤدا بوو، داوتریش خەباتی پێكەوەیی و ھاوپەیمانیی پارتی و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و لایەنەكانیدیكەیبەشدارلەپرۆسەیسیاسیكوردستانلەسەرووبەندی داڕشتنەوەی ناسنامەی عێراقی نوێدا، ئەو وانەیەی بەرجەستەكرد كە لە ھەر چركەساتێكی مێژوویی یەكلاكەرەوەدا، گەر یەك سەنگەر و یەك ھەڵوێست و ھاو خیتاب و پێكەوە بین، بەزاندنی ھەڕەشەكان و دەستەبەری دەسكەوت بۆ گەلەكەمان مسۆگەرە و پێچەوانەكەشی لەدەستدانی دەرفەت و دەسكەوتە.

ھەر بۆیەش لە سەروبەندی پێكھێنانی كابینەی ئێستای حكومەتدا، پارتیمان پێداگیری و پەرۆشی و نەرمی و ئارامگیرییەكی زۆری نواند تا لە جیاتی حكومەتی زۆرینە و دابەش بوونی ھێزە سیاسییەكان بەسەر حوكمڕان و ئۆپۆزسیۆندا، زەمینەی حكومەتی بنكە فراوان برەخسێ و لەم چەند ساڵەی لە پێشمانە ھەم حوكمڕانی و ھەم بڕیاری سیاسیی چارەنووسساز بە رای ھەموان و بە بەشداریی ھەموان و بە سازان و تەوافوق بەڕێوەبچێت.

سازان بووە ئەو پرنسیپە ھاوبەشەی كە ھەموان لەسەری پێكھاتن و تێكڕای دامەزراوەكانی ھەرێم بەو پێیە دارێژران و ئەرك و بەرپرسیارییەكان دابەشكران، ئومێدیش وابوو كە ئەو حوكمڕانییە ھاوبەشە، ھاوسەنگەریی و ھاوخیتابییەكی قول و تۆكمەی سیاسیش ھاوشانی بێت كە رووبەرووبونەوەی ھەڕەشەكان دەیخوازێ ..

بەڵام جێی داخە سازان تەنیا لەسەر ئاستی وەرگرتنی پۆست و پلە وپایە جێبەجێ كرا، ھێزە ھاوبەشەكانی دیكە وەك پارتی شانیان نەدایە بەر بەرپرسیارییەكان و لە زۆر ھەڵوێستدا وەك ئۆپۆزسیۆن خۆیان نواند و وەك شەریكی راستەقینە ئەركەكانیان بە ئەستۆ نەگرت ..

دواجاریش لە ٢٣ی حوزەیرانی رابردوودا ئەو بنەما و بەردی بناغە و پرنسیپەی كە حوكمرانی و پرۆسەی سیاسیی كوردستانی لەسەر بیناكرابوو، پرنسیپی سازان، كە ھەموان لەسەری رێكەتبوین و بەو پێیە دەبوا ھەموو یاسا و بڕیارە رەھەند نیشتمانییەكان بە كۆدەنگی و بە رەزامەندی ھەموان تێپەڕێن، خرایە بەر ھەرەشەی كۆدەتا و، ھێزگەلێك وویستیان لێی ھەڵگەڕێنەوە. مەبەستیش لەو گەلەكۆمەكێیە پەراوێزخستن و شكاندنی ئیرادەی پارتی و خۆسەپاندن بوو بەسەریدا بێ باك لەوەی بیركردنەوە لە پەراوێزخستن و دەرپەڕاندنی گەورەترین ھێزی سیاسیی كوردستان لە ھاوكێشەكە، چ نادیدەگرتنێكی بەرچاوتەنگانەی جەماوەر و لایەنگرانی فراوانی ئەو پارتەیە چ جای پێگە و مێژوو و خەبات و سەنگە نێوخۆیی و ئیقلیمی و جیھانییەكەی..!

ھاووڵاتیانی ئازیز ..
لایەنگرانی دڵسۆزی پارتی ..
ئێمە لەو باوەڕەداین، گەر بەدنیازی و كۆنەقین و گیانی كۆدەتاچێتی و قۆڵبادانی یەكدی لە ئارادا نەبوایە، بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی كوردستان و ھەستیاری قۆناغ و ھەلو مەرجەكە، پرسی سەرۆكایەتی ھەرێم قابیلی چارەسەرێكی گونجاو و تەوافوقی بوو، چاوەڕوانیشمان وابوو كە لەو كاتەی میللەتەكەمان بە ھۆی ئابڵوقە و فشار و مەینەتییەكانی جەنگ و نەداری و قەیرانە جۆراوجۆرەكانەوە لە تەنگژە و نارەحەتیدایە و رۆڵە دلێرەكانمان لە بەرەكانی بەرگریدا گیان دەبەخشن و چاوەڕێی ھاندان و پشتیوانی ئێمەن، ئەم بابەتە نەكرێتە تەنگژە و قەیرانێكی سەربار.. دەبوا لە جێی قەیرانخوڵقاندن، ھەموو پێكەوە لە خەمی كەمكردنەوەی مەینەتیەكانی سەرشانی گەلە خۆڕاگرەكەماندا بین. ئەرك و بەرپرسیاریی نیشتمانی و مێژوویی سەرشانمان ھەر ئەوەمان لێ دەخوازی.

كوردستانیانی ھێژا ..
ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرباری ھەموو قەیران و مەینەتییەكان، سەرباری ئەم ناكۆكی و ململانێ نێوخۆییە نابەجێ و ناموجەب و ناوەختەی كوردستانی پێوە سەرقاڵ كراوە، ئاسۆ روون دەبینین، دڵنیاین گەلەكەمان ئەم تەنگژە و گرفتانەش تێدەپەڕێنێ و رەنج و خەبات و قوربانیدانی ئەم گەلە ھەرگیز بە فیڕۆ ناچێ و بە ئاواتە مەزنەكانمان دەگەین و رۆحی شەھیدانمان شاد دەكەین. سەرچاوەی ئەم دڵنیاییەشمان، خۆڕاگری گەلەكەمان و گیانبازیی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستانە.

لە یادی شازدەی ئابدا، بەڵێن و وەفاداری بۆ گیانی پاكی رابەر و دامەزرێنەری پارتیمان مستەفا بارزانی نەمر و تێكڕای شەھیدانی پارتی و رێگای رزگاری كوردستان نوێدەكەینەوە، كە درێژەپێدەر و پارێزەر و قوتابی بە ئەمەكی رێبازی بارزانی و پارتی بین.. بە خوێن ئەو دەسكەوت و سەركەوتن و بەھا بەرزانە بپارێزین كە ئەوان بە خوێن و خەبات و كۆڵنەدان بەدەستیان ھێنا.

سووربونی خۆمان لە خەبات لە پێناوی بەدیھێنانی خواست و ئاواتەكانی گەلی كوردستان دوپات دەكەینەوە و جەماوەری خۆڕاگری پارتیمان و خەڵكی بەشەرەفی كوردستان دڵنیادەكەینەوە كە پارتی بە پشتیوانی میللەت جگە لە سەركەوتن ھیچ رێگەیەكی دیكەی لە پێش نییە. پارتی زۆر ھەوراز و نشێوی سەخت و دژواری بڕیوە و ھەمووشی ھەر بە سەركەوتویی و سەرفرازی تێپەڕاندووە..

سڵاوی گەرم و سوپاس و پێزانین بۆ تێكڕای ھەڤاڵان و كادیر و لایەنگران و جەماوەری پارتیمان، كە خۆنەویستانە و دڵسۆزانە لە خەبات و داكۆكی لە پارتەكەیان و ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی بەردەوامن و بە ئارامگرییەكی شۆڕشگێڕانەوە بەرگەی قەیران و كێشە جۆراوجۆرەكان و سەختییەكانی ژیان و گوزەران دەگرن.

سڵاو لە گیانی سەرجەم شەھیدانی كورد و كوردستان و درود و نەمری بۆ گیانی پاكی بارزانی نەمر و كاك ئیدریسی ھەمیشە زیندوو . ..

سڵاو لە گیانی پاكی شەھیدانی پاراستنی كوردستان لە جەنگی چارەنوسسازی دژە تیرۆر و داعشدا، سڵاو و سەرنەوی كردن بۆ خانەوادە سەربەرزەكانیان..
سڵاولەخۆڕاگریوكۆڵنەدانیخوشكوبرایانیئێزیدی،كەساڵێكبەسەركارەساتیشەنگالداتێپەڕیوەوئازارەكانیانلەبیرناكەین..

سڵاو لە پێشمەرگە نەبەز و دلێر و قارەمانەكانی كوردستان ..
سڵاو لە جەماوەری خۆڕاگر و پشتیوانی پێشمەرگەی كوردستان..

هەرشەكاوە بێت ئاڵای پیرۆزی كوردستان


مەكتەبیسیاسی
پارتیدیموكراتیكوردستان
16یئابی 2015
Top