ئێران: ئه‌گه‌ر مالیكی نه‌بوایه، عێراق ده‌سوتا و كوردستان سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌یاند
ئاژانسی”وه‌عی نیوز” ده‌قی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه كه “ویلایه‌تی” ئاراسته‌ی “عه‌بادی” كردووه‌و، تیایدا هاتووه: ” له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ویلایه‌تی چه‌ندین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی شیعه له‌عێراق، وه‌ك حه‌یده‌ر عه‌بادی و عه‌ممار حه‌كیم، له‌هه‌موو په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كاندا، هۆشداری داوه له‌هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دادگایی كردنی مالیكی”.
به‌گوته‌ی ئاژانسه‌كه، ئێرانییه‌كان پێیان وایه مالیكی قوربانی زۆر گه‌وره‌ی داوه، به‌هۆی ئه‌و قوربانییانه‌ی مالیكییه‌وه شیعه‌كانی عێراق له‌گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مێژوویی پارێزراوبوون. ئه‌گه‌ر مالیكی نه‌بوایه، شه‌ڕێكی سه‌ختی ناوخۆیی له‌عێراقدا ڕووی ده‌دا، كه هه‌موو ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق ده‌سوتان و كوردستانیش سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌یاند.
شیاوی باسه، ئێرانییه‌كان گه‌وره‌ترین پشتیوانی مالیكی بوون له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ده‌سته‌ڵاتی كرده‌یی دووركه‌وتۆته‌وه، له‌ئێستاشدا ئێرانییه‌كان له‌پشتیوانی كردنی ناوبراو به‌رده‌وامن.
باسنيوز
