خوێندنی باڵا چەند دەرچووێکی تواناسازی و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دامەزرێنێت
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندیی نیشانداوە لەسەر دامەزراندنی 97 دەرچووی تواناسازی و و 1650 یەکەم، دووەم و سێیەمی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
دامەزراندنی ئەم دەرچووانە، دوای کۆبوونەوەیەکی د.یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری و نێچیرڤان ئەحمەد، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ھاتووە، کە لە رۆژی 10ـی ئابی 2015 بەڕێوەچوو.
ساڵی خوێندن و ژمارەی دەرچووە دامەزراوەکان:
1423 دەرچووی ساڵی خوێندنی 2013-2014ـی زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان.
215 دەرچووی ساڵی خوێندنی 2012-2013 زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەرێمی کوردستان.
دوو دەرچووی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2011-2012 پەیمانگەی تەکنیکی ھەولێر.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی داوا لە یەکەم، دووەم و سێیەمەکانی دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2013-2014 دەکات، سەردانی زانکۆ و پەیمانگاکان بکەن بۆ دڵنیابون لە ناوەکانیان.
باسنيوز
