لە باشیكدا دوو ئوتۆمۆبێلی داعشان تەقێنرایەوە
(نەجم عەبدوڵڵا قادۆ) جێگری سەرپەرشتیاری بەرەجەنگی باشیكی هێزەكانی پێشمەرگە به ماڵپهڕی فهرمیی پارتیی دیموكرانی كوردستانی گوت: "نێوەڕۆی ئەم چوارشەممەی حازرییە، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە گوندی (تێسخراب) لە بەرەجەنگی باشیكدا چەند مۆڵگە داعشێکیان تێر بۆردومان كرد."
گوتیشی: "بە گوێرەی زانیاری، وێڕای خاپووركرانی چەند مۆڵگەیەك و تێكشكاندنی دوو ئۆتۆمبێل، داعش زیاتر لە 6 تیرۆریستیشی لێ كوژراوە."
شارەدیێ باشیك، 22 كیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵهوه دووره.
-KDP.info-
