هێڵی ئاسمانیی ھەولێر- بەرلین بەردەوامە
چەند ڕۆژێك لەمەوبەر، وڵاتانی سوید و دانیمارك و ئەڵمانیا، بە هۆی بوونی ناڕەزایییان لە خزمەتگوزارییەكانی نێو فڕۆكەكان، گەشتی ئاسمانییان لەگەڵ فڕۆكەخانەكانی عێراق داخستووە. هاوكات دەنگۆی داخستنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەولێر و بەرلینیش هەبوو. لە بەرامبەردا “حەمید مەجید”، نوێنەری هێڵی ئاسمانیی عێراقی لە بەرلین، ڕاگەیاند، ئەوان ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكەنەوە كە باس لە وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەولێر و بەرلین دەكەن و دووپاتی كردەوە، گەشتەكان لە كات و شوێنی دیاریكراودا بەردەوامن. باسیشی لەوە كرد كە ئەوان وەك هێڵی ئاسمانیی عێراقی، هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ گەشتیاراندا نییە و كار بۆ ئەوە دەكەن، گەشتەكان بە سەركەوتووانە ڕێك بخەن.
باسنیوز
