تەقینەوەیەک لە خورماتوو روویدا
موقەدەم فارووق ئەحمەد، بەڕێوەبەری مەعاونیەتی ئاسایشی خورماتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند " تەقینەوەکە کاژێر 7:30 لە گەڕەکی سەربازی نزیک بەنزینخانەی دووڕە روویدا".
فارووق ئەحمەد گوتیشی " ئەو دوو کەسەی بەهۆی تەقینەوەکەوە برینداربوون، یەکێکیان عەرەبی سوننەیە و ئەوی دیکەشیان تورکمانی سوننەیە".
بەڕێوەبەری مەعاونیەتی ئاسایشی خورماتوو ئاماژەی بەوەشدا، کە تائێستا هیچ کەسێک بەتۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەکە دەستگیرنەکراوە و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامن.
لەدوای هاتنی داعش بۆ عێراق و کۆنترۆڵکردنی بەشێکی زۆر لە پارێزگای سەڵاحەدین، قەزای خورماتوو لەلایەن پێشمەرگەوە کۆنترۆڵکرا، هەرچەندە دوای پێشمەرگە تەقینەوەكان بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبوونە، بەڵام لەماوەی رابردوودا چەکدارانی حەشدی شەعبی هاتوونەتە سنووری خورماتوو و کێشە مەزهەبی و تاییفییەکان لەو قەزایە، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیانکردووە.
