ئەمڕۆ یادی ٣٢ساڵەی جینۆسایدی بارزانیەکان دەکرێتەوە

ئەمڕۆ یادی ٣٢ساڵەی جینۆسایدی بارزانیەکان دەکرێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ لەگۆرستانی ئەنفالی بارزانیەکان لەبارزان، یادی ٣٢ساڵەی جینۆسایدی بارزانیەکان بکرێتەوە وتێدا ھەر سێ سەرۆکایەتی ھەرێم بانگھێشتکراون.

گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان وئەنفالکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، فوئاد تەھا، بەئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر پێنجی ئێوارە مەراسیمێکی فراوان بۆ یادی ٣٢ساڵەی جینۆسایدی بارزانیەکان لەگۆرستانی ئەنفالی بارزانیەکان لەبارزان سازبکرێت.

فوئاد تەھا، گوتی: ھەر سێ سەرۆکایەتی ھەرێم و چەندلایەنێکی دیکە بۆ ئەو مەراسیمە بانگھێشت کراون وتێدا چەند وتارێکی پێشکەش دەکرێن.

بڕیاربوو دووای ئەم مانگە ئەو مەراسیمە سازبکرێت، بەڵام بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمان بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

Top