ئەمڕۆ قەرزی جووتیاران دەدرێتەوە

ئەمڕۆ قەرزی جووتیاران دەدرێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ بەشە پارەیەکی ساڵی 2014ـی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت و وەزارەتی کشتوکاڵیش رایدەگەیەنێت، کە پارە دابەشکردنەکە بە هاوکاریی بانکێکی کوردستان دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە وەزارەت ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی ئابی 2015، بڕی 319 هەزار دۆلاری قەرزی جووتیاران دەداتەوە.

ماجد دەباغ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاندووە، کە ساڵی رابردوو، توانرا بە پارەی نەوت و غازی کوردستان، بڕی دوو ملیۆن دۆلاری کڕینەوەی جۆی جووتیاران سەرفکرا.

ماجد دەباغ هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بە هاوکاریی بانکی نێودەوڵەتیی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە پارەی ماوەی جووتیاران سەرفبکرێت.















باسنیوز
Top