سبه‌ینێ یه‌كێتی و پارتی له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه
عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به خه‌ندانی راگه‌یاند: "مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌كردووه".
وتیشی: "ئێمه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه و بیروڕاكانی خۆمان، بۆئه‌وه‌ی به سازان كێشه‌كان له نێوان لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت".
وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "سبه‌ینێ دووشه‌ممه وه‌فدێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی سه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین و له شاری هه‌ولێر كۆده‌بینه‌وه".
