لێدوانێك لە ووتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
بۆ ئەوەی پڕۆسەی چاكسازی سەركەوتوو بێت پێویستە ئەم پڕۆسەیە ڕەچاوی ئیستحقاقات و بەشداریی هەرێمی كوردستان و لە هەمانكاتیشدا ڕەچاوی نوێنەرایەتیی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی عێراقیش بكات و كاریگەریی لەسەریان نەبێت. هەروەها لە چوارچێوەی دەستوور و سیاقی ئیداریشدا ئەنجام بدرێت.
ووتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
9ـی 8ـی 2015
