له‌ گوندی خه‌ربانیه‌ی مه‌خموور كارگه‌یه‌كی دروستكردنی بۆمب و ئۆتۆمۆبێلی خۆكوژی ته‌قێنرایه‌وه‌

له‌ گوندی خه‌ربانیه‌ی مه‌خموور كارگه‌یه‌كی دروستكردنی بۆمب و ئۆتۆمۆبێلی خۆكوژی ته‌قێنرایه‌وه‌
عه‌قید مه‌هدی یونس وته‌بێژی میحوه‌ری مه‌خموور به‌ كوردستان تی ڤی راگه‌یاند نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان به‌ هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ چری مۆڵگه‌و باره‌گاكانی تیرۆریستانی داعشیان له‌ گونده‌كانی خه‌ربانیه‌ و كۆدیله‌ی سه‌ر به‌ میحوه‌ری مه‌خمووریان بۆردومانكرد و به‌پێی زانیاریه‌كان له‌ گوندی خه‌ربانیه‌ كارگه‌یه‌كی دروستكردنی بۆمب و ئۆتۆمۆبێلی خۆكوژی ته‌قێنرایه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك تیرۆریستیش له‌ گوندی خه‌ربانیه‌ برینداربوون .
Top