زه‌عیم عه‌لی: له‌به‌ر په‌كه‌كه زیاتر له هه‌زار گوندی هه‌رێم چۆڵ كراون
(زه‌عیم عه‌لی) به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله به KDP.infoـى راگه‌یاند: "ئه‌و نائارامییه‌ی له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست بووه كه توركیا بۆردوومانی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كات به هۆی هه‌بوونی پارتی كرێكارانی كوردستانه له‌و ناوچانه، هه‌بوونی په‌كه‌كه له‌ناو گوند و ئاواییه‌كان شتێكی ناڕه‌وایه، كه به‌و شێوه‌یه فڕۆكه بۆردوومانی گونده‌كان ده‌كات و خه‌ڵكی سڤیل ده‌بنه قوربانی، ئه‌وه‌ش خه‌تا له په‌كه‌كه‌یه نه‌ك توركیا؛ توركیا له په‌كه‌كه ده‌دات ئه‌وانیش ده‌چنه ناو گوند و ئاواییه‌كان، دەی با ئه‌وان له ناو ماڵه‌كان نه‌بن، جا با توركیا ئه‌و ناوچانه بۆردوومان بكات؛ بۆیه ده‌بێت پارتی كرێكارانی كوردستان ڕه‌چاوی بارودۆخی هاووڵاتیانی گونده‌كان بكه‌ن، كه له‌به‌ر ئه‌وان زیاتر له هه‌زار گوندی هه‌رێمی كوردستان ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه و چۆڵكراون و خه‌ڵكه‌كه ناتوانن له‌به‌ر په‌كه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه."
(زه‌عیم عه‌لى) گوتیشی: "ئه‌و خێر و خێراته‌ی له گونده‌كان هه‌یه، له مه‌ڕ و ماڵات بگره تا كاری كشتوكاڵی، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچانه‌ی په‌كه‌كه لێین، شوێنی گه‌شتوگوزارین وه‌ك كێله‌شین و قه‌ندیل و نێروه و ڕێكان، شاخی زۆر به‌رز و كانیاوی زۆر خۆشی لێیه و شوێنی زۆر خۆشن، به‌ڵام په‌كه‌كه بازگه داده‌نێن و لێ ناگه‌ڕێن خه‌ڵك و گه‌شتیاران بۆ ئه‌و ناوچانه بچن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ڕێگری له خه‌ڵكی گوند و ئاواییه‌كان ده‌كه‌ن خه‌ڵك به هۆی ئه‌وانه‌وه ده‌ربه‌ده‌ر و شه‌هید ده‌بن."
