سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی: هه‌نگاوه‌كانى لێژنه‌ى یاسایى و نوسینى ڕاپۆرت و به‌رزكردنه‌وه‌ى بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى نایاساین
دواى به‌رزكردنه‌وه‌ى ڕاپۆرته‌كه ، سه‌رۆكى لێژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى سازكرد و ڕایگه‌یاند كه ته‌واوى هه‌نگاوه‌كانى لێژنه‌ى یاسایى و نوسینى ڕاپۆرت و به‌رزكردنه‌وه‌ى بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى نایاساین له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رۆكى لێژنه به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه‌ى نه‌بوو و واژووى له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه نه‌كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌لێن ده‌بێ لایه‌نه سیاسیه‌كان بگه‌نه ڕێكه‌وتن .
دكتۆره ڤالا فه‌رید ووتیشى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دواى 19ى مانگ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ناتوانێ جێ سه‌رۆكى هه‌رێم بگرێته‌وه به‌ڵكو تا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ سه‌رۆكى هه‌رێم به هه‌موو ده‌سه‌لاته‌كانییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ.
