عەلی قەرەداغی: بەهیچ شێوەیەک داوام نەكردووە لەگەڵ هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کۆببمەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەشیدا کە وێنەییەکی دەست باسنیوز کەوتووە تێدا هاتووە “لەرێگەی چیای كوڕی كاك نەوشیروان و عبدالرزاق شەریف ویستیان سەردانی كاك نەوشیروان مستەفا بكەن، هەرچەند ئەوان بەڵێنیان دابوو وەڵام دەدەنەوە بەڵام پاش چاوەڕوانیەكی چەند رۆژە هیچ وەڵامێكیان نەبوو، كەئەوەش جێگەی تێبینی بوو، چونكە لەرووی عورفی دبلۆماسیەوە دەبوایە وەڵامێكیان هەبوایە بۆ رازی نەبوون بەسەردانەكەیان بەفەرمی و وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لێدوانی خۆی بدایە، نەك بەناوی كەسانی نەناسراوەوە لێدوان بدرێت و لەفەیس بوكەوە وەڵامەكان ببیستین، چونكە دەكرا هەر ئەم وەڵامانە راستەوخۆ لەكۆبونەوەیەكدا باس بكرایە، یان بەفەرمی و بەناوی گۆڕانەوە لێدوانیان بۆ راگەیاندنەكان بدایە، چونكە ئەوان لەكاتێكدا ئامادەی كۆبونەوەی پێنج قۆڵی بوون و ئامادە بوون بۆ سازان، هەوڵەكانی دكتۆر عەلی قەرەداغیش بۆ هەمان مەبەستە، بۆچی ئامادەنین وتوێژی لەبارەوە بكەن، یان بۆچی ئامادەن پێشوازی لەكەسێكی بێگانەی دەرەوەی سنور بكەن
دەقی ڕوونکردنەوەکەی
رونكردنەوەیەك لەنوسینگەی راگەیاندنی دكتۆر عەلی قەرەداغیەوە
پاش گەڕانەوەی دكتۆر عەلی قەرەداغی بۆ هەرێمی كوردستان بەسەرنج و تێبینی لەسەر ئەو بارودۆخە سیاسیەی كە لەم كاتەدا لەكوردستاندا لەئارادابوو، ئەویش لەروانگەی هەست كردن بەبەرپرسیارێتی ئاینی و نیشتیمانی خۆی هەستا بەهەوڵێكی میانگیری لەنێوان پارتە سیاسیەكان، بەمەبەستی گەیاندنیان بەسازان و دۆزینەوەی رێگە چارەیەكی سیاسی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی كەئێستا لەهەرێمی كوردستاندا هەیە.
بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی هەریەك لە كاك مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مامۆستا محمد فەرەج ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ، هەریەكە لەدكتۆر بەرهەم ساڵح و كاك كۆسرەت رەسوڵ عەلی هەردوو جێگیری مام جەلال و كاك قوباد تاڵەبانی كرد، سەرنج وبیرورای خۆیان لەو بارەیەوە گۆڕیەوە ، بەڵام بەهیچ جۆرێك داوای نەكردوە كەسەردانی (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) بكات وەك لەهەواڵێكی ماڵپەڕی لڤین پرێسدا رۆژی رابردوو بڵاوكراوەتەوە.
هەروەها لەرێگەی چیای كوڕی كاك نەوشیروان و عبدالرزاق شەریف ویستیان سەردانی كاك نەوشیروان مستەفا بكەن، هەرچەند ئەوان بەڵێنیان دابوو وەڵام دەدەنەوە بەڵام پاش چاوەڕوانیەكی چەند رۆژە هیچ وەڵامێكیان نەبوو، كەئەوەش جێگەی تێبینی بوو، چونكە لەرووی عورفی دبلۆماسیەوە دەبوایە وەڵامێكیان هەبوایە بۆ رازی نەبوون بەسەردانەكەیان بەفەرمی و وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لێدوانی خۆی بدایە، نەك بەناوی كەسانی نەناسراوەوە لێدوان بدرێت و لەفەیس بوكەوە وەڵامەكان ببیستین، چونكە دەكرا هەر ئەم وەڵامانە راستەوخۆ لەكۆبونەوەیەكدا باس بكرایە، یان بەفەرمی و بەناوی گۆڕانەوە لێدوانیان بۆ راگەیاندنەكان بدایە، چونكە ئەوان لەكاتێكدا ئامادەی كۆبونەوەی پێنج قۆڵی بوون و ئامادە بوون بۆ سازان، هەوڵەكانی دكتۆر عەلی قەرەداغیش بۆ هەمان مەبەستە، بۆچی ئامادەنین وتوێژی لەبارەوە بكەن، یان بۆچی ئامادەن پێشوازی لەكەسێكی بێگانەی دەرەوەی سنور بكەن ؟ بۆچی ئامادە نین لەگەڵ كوردێكی خەمخۆر و نیشتیمان پەروەری وڵاتەكەی خۆیان كۆببنەوە.
لەكاتێكدا مەبەستی هەوڵەكانی بێڵایەنانە بوون و خزمەت نەبوە بەهیچ كەسێك و تەنها بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی و پاراستنی كوردستان بووە لەئاژاوەو دووبەرەكی و شەڕ. لەگەڵ هیوای سەركەوتن بۆ هەموو لایەك.
نوسینگەی راگەیاندنی
دكتۆر عەلی قەرەداغی لەهەرێمی كوردستان
9-8-2015
باسنیوز
