له ‌شنگالدا 40 داعشی دی كوژران

 له ‌شنگالدا 40 داعشی دی كوژران
پێشمه‌رگه‌ به‌رپه‌رچی تیرۆریستە داعشەكانی ناو شنگالیان دایه‌وه‌؛ ڕێك له‌و كاتەیشدا فڕۆكه،‌ داعشیان بۆردومان كرد و 40 تیرۆریستیان لێ کوشتن.

لیوا (هاشم سیته‌یى) فەرماندەی لیوای 8ـی هێزی پێشمەرگە لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەم دواى نیوه‌ڕۆیە تیرۆریستانى داعش به‌ چه‌كى دوورکوت ته‌قه‌یان له ‌سه‌نگه‌ره‌كانى گه‌ڕه‌كى 'سمایل‌به‌گ'ـی هێزى پێشمه‌رگه‌ كرد، به‌ڵام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یش دەستبەجێ لێیان هاتنەوە دەست‌ و، زیانێكى زۆریان لێیان دا."

(سیته‌یى) گوتیشی: "ڕێك لەو‌ كاتەدا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانانیش گه‌یشتن و، 10 جار پێنج بنكه ‌و باره‌گاى سه‌ره‌كیى تیرۆریستانى داعشیان كوتاوه؛ به‌پێى زانیاری، دوو پیكابی‌ دۆشكەداری داعشیان داڕزاندووە و 40 تیرۆریست زیاتریشیان لێیان کوشتووە."
Top