شه‌هیدانی زارگه‌لی به شه‌هیدی سه‌نگه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن
(ئه‌شقی مه‌لا) به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی سۆران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفاڵكراوه‌كان، لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هید و ئه‌نفاڵكراوانی سۆران پێك هێنرا، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی فۆڕمی تایبه‌ت ناوی شه‌هیدانی بۆردوومانی گوندی زارگه‌ڵی تۆمار بكرێن و بخه‌رێنه سه‌ر لیستی شه‌هیدان، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان سوود مه‌ندبن له سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاته‌كانی وارسی شه‌هیدان، كه ژماره‌ی شه‌هیدانی بۆردومانه‌كه 8 شه‌هید بوو."
(مه‌لا) گوتیشی: "هه‌روه‌ها لیژنه‌كه داواكاری شه‌هیدان له ڕێگه‌ی راپۆرتێكی تایبه‌ت به‌رزده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ربووی زیانلێكه‌وتووان بكرێته‌وه و هه‌رچی له توانادا هه‌بێت، له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بۆیان جێبه‌جێ بكرێت.
