داعش 211 منداڵی رفاند
(سەعید مەموزینی) بهرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپهڕی فهرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "داعش دیسان لەبەر ئەو هەموو كوشتە و بریندارە سەری لێی شێواوە و، دەستی كردووەتە كوشتنی تیرۆریستانی بریندار، ئەم شەممەی حازرییە، داعشان 45 تیرۆریستی برینداری خۆیان لە نەخۆشخانە دەرهێناوە و دەمودەست گوللەبارانیان كردوون، چونكە ئیدی بوونەتە بار بەسەریانەوە و كەڵكی جەنگیشیان نەماوە، چونكە دەست و قاچیان پێوە نەماوە.
(سەعید مەموزینی) ئاماژەیشی دا:" تیرۆریستانی داعش لە چەند هەڵمەتێكی جیاوازدا لە شوێنە جیاجیاكانی شاری مووسڵ، 211 منداڵیان بەرەو شوێنێكی نادیار ڕفاند، مەبەستیان ئەوەیە بیانکەنە داعش."
