پێشمەرگە بە چڕی مۆڵگەكانى داعشی بۆردوومان کردن

پێشمەرگە بە چڕی مۆڵگەكانى داعشی بۆردوومان کردن
جێگری بەرپرسی میحوه‌رى باشیك دەڵێت، لەماوەی 24سه‌عاتى ڕابردودا تۆپخانەكانی پێشمەرگە بەچڕی مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعشیان كوتاوە و زیانێكی زۆریان پێگەیاندوون.

(نەجم عەبدوڵڵا قادۆ) جێگری بەرپرسی میحوه‌رى باشیكی هێزەكانی پێشمەرگە بە KDP.infoـى ڕاگەیاند: "لە ماوەی 24سه‌عاتى ڕابردوودا، دوای ئەوەی كه‌ هەستمان بە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش كرد، دەستبەجێ تۆپخانەكانی پێشمەرگە بە خەستی مۆڵگەكانی داعشی بۆردوومان كردن. هەرچەندە بۆ چەندین جار تیرۆریستان شوێنی خۆیان دەگۆڕى، بەڵام پێشمەرگە هەر ئامانجی خۆی پێكاوە. بەشێکی زۆریشیان بەرگەی بۆردوومانەكەی پێشمەرگەیان نەگرتووە و ڕایان كرد.

(قادۆ) گوتیشی: "بەگوێرەی زانیاریی تەواو كە لەبەردەستدایە، لە ئەكامی تۆپبارانی پێشمەرگەدا وێرای خاپووركردنی ژمارەیەك مۆڵگە و تێشكاندنی ئۆتۆمبێلێك، ژمارەیەك تیرۆریستی داعشیش كوژراون."
Top