مه‌كته‌بى سیاسیى (پ.د.ك) 39 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پیرۆز ده‌كات
به‌ڕێز كاك محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ، به‌ڕێزان ،ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان پیرۆزباییه‌كی گه‌رمی خه‌بات و كۆڵنه‌دان له ئێوه و كادیروئه‌ندامان و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین، هیوادارین هه‌ر به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو بن له خه‌بات و تێكۆشانتان بۆ سه‌رخستنی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان و به‌دیهێنانی گشت مافه‌كانی. رۆڵی به‌ڕێزتان و حزبه‌كه‌تان له كاروانی شۆڕش و خه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌له‌كه‌مان روون وئاشكرایه‌و مایه‌ی شانازیه هه‌ر بۆیه‌ش له‌و پێناوه‌دا شه‌هیدو قوربانی زۆرتان به‌خشیوه بۆ به‌ده‌ستهاتنی ده‌سكه‌وته‌كان و گه‌یشتن به ئامانجه ره‌واكانمان.
ئێمه كاتێك ئه‌و یاده پیرۆز ده‌كه‌ین و خه‌بات و فیداكاری و ئه‌و قوربانیانه‌ی ئێوه به‌هه‌ند ده‌گرین، هاوكات ره‌وشی گرنگ و هه‌ستیاری ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و گیانفیدایی و به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدا دژ به تیرۆریستان و دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان، واپێویست ده‌كات زیاتر سووربین له‌سه‌ر هاوخه‌باتی و یه‌كڕیزیی و ته‌بایی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌وگیروگرفتانه‌و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و ره‌وشی ئارام و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان ، هیوادارین هه‌موو لایه‌ك به هه‌مان رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانییه‌تی و به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌ومێژوویی درێژه به خه‌بات و تێكۆشان بده‌ین و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كیه‌وه كاربكه‌ین بۆ ته‌ختكردنی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئه‌و هه‌لومه‌رجه دژواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ئارادایه‌و هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نینه كه‌ناری هه‌میشه‌یی ئارام وئاسووده‌یی و ده‌سته‌به‌ر كردنی ئاینده‌یه‌كی رۆشنتروگه‌شتر بۆ گه‌له‌كه‌مان.
جارێكی دیكه پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
8/8/2015
