له‌مڕۆوه پله‌ی گه‌رما داده‌به‌زێت
ده‌زگای كه‌شناسی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند:" نه‌خشه‌كانی كه‌شوهه‌وا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و ته‌وژمه گه‌رمایه‌ی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌وكانی عیراق دروستكردبوو، له‌مڕۆ شه‌ممه‌وه، كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست و باكوور، لاوازده‌بێت".
هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه، پله‌ی گه‌رما له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكوور (2 بۆ 3) پله داده‌به‌زێت، به‌ڵام له ناوچه‌كانی باشووردا، كاریگه‌ریی ته‌وژمی گه‌رما وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، جگه له سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه كه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی كه‌م له هه‌ندێك ناوچه‌دا، پله‌ی گه‌رما داده‌به‌زێت".
زۆرجار له عیراق، پله‌ی گه‌رما له وه‌رزی هاویندا، 50 پله تێده‌په‌ڕێنێت، به‌تایبه‌تیش له هه‌ردوو مانگی ته‌مموز و ئاب، ئه‌وه‌ش حكومه‌ت ناچار ده‌كات بۆ چه‌ند رۆژێك ده‌وامی فه‌رمی له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا، رابگرێت".
خەندان
