ئۆجەلان داوای ئاگربەست دەكات و تورکیاش مەرجی هەیە
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حەیات، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پەکەکە توڕەیی خۆی لە دەستپێکردنەوەی شەڕ لە نێوان گەریلاکانی حزبەکەی و سوپای تورکیا نیشانداوە و داوایکردووە بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەروەها داوایکردووە، بەپەلە شەڕ رابگیرێ و ”خشتەیەک دابنرێ بۆ چارەسەریی و رژانی خوێنی گەریلا و سەرباز“.
بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) بە رێبەری پەکەکەیان راگەیاندووە، کە ”شەڕ ناوەستێ تاوەکو گەریلاکان بە تەواوی لە خاکی تورکیا دەرنەچن“.
پەکەکە راگرتنی شەڕی بەستووەتەوە بە رێکخستنی دیداری ئۆجەلان و شاندێکی پارتی دیموکراسیی گەلان (هەدەپە) و بەپێی زانیارییەکانیش، لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ نوێنەرانی پەکەکە لە بروکسل، سەڵاحەدین دە،میرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە شکستی هێناوە لە بڕواپێهێنانی سەرکردەکانی پەکەکە، بە راگرتنی شەڕ، وەک پێش مەرجێکی تورکیا بۆ دیداری ئۆجەلان.
باسنیوز
