رانیە..دوو مێردمنداڵ خنكان

رانیە..دوو مێردمنداڵ خنكان
ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە 5/8/2015، دوو مێردمنداڵ، لەكاتی مەلەكردن لەسنووری قەزای رانیە لە ناو زێی بچوكدا خنكان.

سەرچاوەیەكی ئاگادار، تایبەت بە خەندانی ڕاگەیاند: " پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوو مێردمنداڵ كە تەمەنیان (13)ساڵ و(14)ساڵان بوون، بە هۆی مەلەكردنەوە لە زێی بچوك لە نزیك گردی شمشارە، خنكاون".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی :" دوای ئاگاداركردنەوەی تیمەكانی فریاكەوتن و غەواس، دوای ماوەیەك لە گەڕان بە دوای ئەو دوو مێردمنداڵەدا، توانرا تەرمەكانیان دەربهێنرێنەوە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری رانیە بكرێن، پاش توێكاریش بۆ تەرمەكانیان، ڕادەستی كەسوكاریان كراونەتەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دوو مێردمنداڵە، دانیشتووی گوندی بۆسكێنی سەر بە قەزای رانیەن و و هەردووكیان پیشەیان خوێندكار بووە و بە مەبەستی مەلەكردن ڕوویان كردووەتە زێی بچوك و بەهۆی ناشارەزاییەوە، خنكاون.
لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردووشدا لەسنووری قەزای رانیە، 6 كەسی لەكاتی مەلەكردن گیانیان لەدەستداوە.
Top