سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كۆبۆوە
لە دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاسی هەڵوێستە نەتەوەییەكانی سەرۆك بارزانیان كرد لە بەرانبەر دۆزی كورد لە سووریا و هەروەها پێزانینیان بۆ ئەو بایەخدانەی سەرۆك بارزانی هەبوو لەمەر پێشخستنی دۆزی كورد و یەكخستنی گوتاری كورد و یارمەتیدانی ڕۆژئاوا لە بەرانبەر هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش.
لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە دوا پێشهاتە سیاسی و سەربازییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كرا و بارودۆخ و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و هەروەها تەحەدیات و هەڕەشەكان لەسەر گەلی كورد لە داهاتوودا تاوتوێ كرا.
لە بەشێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیە جەخت لەسەر پاراستنی بەها نیشتیمانی و نەتەوەییەكان و یەكڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییە كوردییەكان كرایەوە.
