سەلیم ئەلجبووری بۆ سه‌رۆك بارزانی: هەرگیز ئەو هەڵوێستە لەیاد ناکرێت

سەلیم ئەلجبووری بۆ سه‌رۆك بارزانی: هەرگیز ئەو هەڵوێستە لەیاد ناکرێت
(مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (سەلیم ئەلجبووری) سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و له‌دیداره‌كه‌دا (سه‌لیم ئه‌لجبووری) سوپاسی (سەرۆك بارزانی) و گەلی كوردستانیان كرد كە ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەر و لێقەوماوانی هەموو پێکهاتەکانیان لە کوردستان حەواندۆتەوە و ڕایانگەیاند کە هەرگیز ئەو هەڵوێستە لەیاد ناکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ـی 8ـی 2015 لە سەلاحەدین (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (سەلیم ئەلجبووری) سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ڕەوشی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان خرایە بەر باس و جەخت لەسەر ئازادكردنی شاری موسڵ و ناوچەكانی دیكە لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش كرایەوە.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندی یاوەری جارێکی تر سوپاسی (سەرۆك بارزانی) و گەلی كوردستانیان كرد كە ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەر و لێقەوماوانی هەموو پێکهاتەکانیان لە کوردستان حەواندۆتەوە و ڕایانگەیاند کە هەرگیز ئەو هەڵوێستە لەیاد ناکرێت.
لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا ڕەوشی ناوچەکە بەگشتی و چۆنییەتی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق تاوتوێ كرا.
Top