نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی لە پەرلەمان روویدا مایەی قبوڵكردن نییە

نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی لە پەرلەمان روویدا مایەی قبوڵكردن نییە
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد فەرەج، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند " ئەوەی لە پەرلەمان روویدا مایەی قبوڵكردن نییە".

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی " لایەنەكان خەمخۆرن و ئومێد هەیە بگەینە رێككەوتن، هەردەبێ بگەینە ئەنجامێك".

هەروەها گوتیشی " پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پرسی پەرلەمان نییە و دەبێ لایەنەكان لەدەرەوە چارەسەری بكەن".






























رووداو
Top