دروشمی "بژی پێشمەرگە" لەسەر دیواری باڵاخانەكانی مووسڵ نووسرایەوە
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، بۆ KDP.info ڕایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، ژمارەیەك كەسی نەناسراو دروشمی (بژی پێشمەرگە و سەرۆك مەسعوود بارزانی و بڕوخێ داعش و ئەبوبەكر بەغدایی) لەسەر دیوارەكانی گەڕەكەكانی (حەیل ئینتیسار، سۆمەر، نزیك زانكۆی ڕەشیدیەی شاری مووسڵ نووسیوە.
(مەموزینی) ئاماژەیشی دا، بەهۆی ئەو نووسینانەوە، داعش بڵاوەی بە تیرۆریستان كردووە و كەوتووەتە ئامادەباشی و زاڵگەی كاتی دادەنێت، هەروەها بە هەڕەمەكی كەوتوەتە گرتنی خەڵك، لەبەر ئەوەی ترسێكی زۆریان لێ نیشتووە، نەوەك لەناو مووسڵ لە دژیان ڕاپەرن، چونكە ئەوە بۆ چەندەمین جارە لە دژی داعش دروشم لەسەر دیوارەكان دەنووسرێت.
گوتیشی، لەلایەكی دیكەوە و بە هۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە شارەدێی شوورەی مووسڵ، زیاتر لە 12 تیرۆریست تێدا چوون و ژمارەیەك ئوتومبێلیشیان لێ سووتێندرا.
KDP.info-
