"پێویسته ژووری عه‌مه‌لیات بۆ داواكانی خۆپیشانده‌رانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه پێك بهێنرێ"
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه له‌سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه هاووڵاتیان له داخی نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه و له هه‌ندێك شوێنیش‌دا داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى بەڕێوبهرهكانیش كراوه.
(د. ئه‌شواق جاف) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌پشكى پارێزگاى سلێمانى له فراكسیۆنى پارتیى، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌و هاووڵاتیانه داواكانیان ڕه‌وایه دواى كاره‌با و ئاو خزمه‌تگوزارى ده‌كه‌ن له سنوورى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه بۆیه پێم باشه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و حكوومه‌تى هه‌رێم نوێنه‌ریان بێن بۆ نێو خۆپیشانده‌ران و داواكانیان وه‌ربگرن و داواكانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، پێویسته به‌زوویى كار له‌سه‌ر داواكانیشیان بكرێت."
(جاف) گوتیشی: "پێویسته ژوورى عه‌مه‌لیات له‌لایه‌ن حكوومه‌ت بكرێته‌وه سه‌ر په‌رشتى بكرێت بۆ كاره‌با و به‌رنامه‌یه‌ك دابنێن له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ى زۆر كاره‌با ده‌به‌ن و بیگوازنه‌وه بۆ هاووڵاتیانى كه‌مده‌رامه‌ت چونكه مافه‌كانیان ڕه‌وایه و پێویسته مافى ئه‌و هاووڵاتیانه پێیان بدرێت چونكه ئێمه له شه‌ڕى تیرۆریستانى داعش داین خۆپیشاندان به‌م شێوه‌یه له‌وانه‌یه زه‌ره‌ر به كوردستان و ژیانى خه‌ڵكى بگه‌یێنێت."
