نێچیرڤان بارزانی: شنگال برینێکی گەورەیە لە جەستەی میللەتی کورددا.. گه‌شبینم به‌ رزگاركردنه‌وه‌ی

نێچیرڤان بارزانی: شنگال برینێکی گەورەیە لە جەستەی میللەتی کورددا.. گه‌شبینم به‌ رزگاركردنه‌وه‌ی
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له‌ گوتارێكدا له‌ دهۆك رایگه‌یاند، شنگال برینێکی گەورەیە لە جەستەی میللەتی کورددا و گه‌شبینyی خۆیشی پیشان دا كه‌ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌توانێ شنگال رزگار بكاته‌وه‌‌.


سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) له‌ گوتارێكیدا له‌ دهۆك رایگه‌یاند كه‌، هێرشی داعش بۆسەر شنگال دڕندەترین هێرش بوو و، بردنی ژنان و کچانی ئێزدییشی به‌ برینێکی قووڵ ناو برد و کوردانی ئێزدی به‌ جێگەی شانازی زانین و گوتی، هەموو هەوڵی خۆمان داوە بۆ رزگاركردنی ژنان و كچانی كوردی ئێزدی، خۆشبەختانە ژمارەیەكیان رزگاركراون و، هەوڵەكانیشمان بۆ رزگاركردنی ئەوانی دیكە بەردەوامه‌.

پێوه‌ست به‌ بردنی ژنان و كچانی ئیزدی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش، (نێچیرڤان بارزانی) گوتی، بردنی ژنان و کچانی ئێزدی برینێکی قووڵە و شنگال برینێکی گەورەیە لە جەستەی میللەتی کورددا و هەرگیز کارەساتی شنگال لەبیر ناکرێت.
ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان‌ له‌ گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێدرا و رایگه‌یاند "پێشمەرگە بە توانایەکی کەمەوە گەورەترین سەروەریی تۆمار کردووە و گەشبینم بە رزگارکردنی شنگال".


لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا (نێچرڤان بارزانی) ژمارەی ئاوارە و پەنابەرانی لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد و گوتی "ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن و 700 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستانن، بە دوای هێرشەكانی داعش، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان %29 زیادی كردووە".


(نێچیرڤان بارزانی) سوپاسی خەڵكی كوردستانیشی كرد بەتایبەت شاری دهۆك کە دەرگای دڵی خۆیان بۆ ئاوارەکان کردووەتەوە و ئاوارە و پەنابەرەکان بارگرانییەکی یەکجار زۆریان لەسەر سەرجەم بوارەکانی ژیانی هاونیشتمانیانی کوردستان دروست کردووە، به‌ڵام هەرچیمان لەدەست بێ بۆ خەڵکی ئاوارە و لێقەوماو دەیکەن.

جێی ئاماژه‌یه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، لەكاتی پێشكەشكردنی بەرهەمەكانی سه‌مفۆنی و كۆراڵی پێشمه‌رگه‌ و شنگال كە لە هۆڵی كۆنگرەكان لە شاری دهۆك بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر كارەساتی شنگال بە سپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو نمایشكران، گوتاره‌كه‌ی پێشكەش كرد.
Top