سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی: دواجار چوار لایه‌نه‌كه زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی تایبه‌ت به‌خه‌ندانی راگه‌یاند" سه‌یره له‌كاتێكدا لایه‌نه‌كان له‌ده‌ره‌وه خه‌ریكی دانوستانن ، به‌ڵام لیژنه‌ی یاسایی خه‌ریكی پیلانگێڕییه، به‌بێ پارتیش له هه‌وڵی خه‌ونێكی به‌تاڵدان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چوار لایه‌نه‌كه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ، كه‌به بێ پارتی هیچیان پێناكرێت، چونكه پرسی ده‌ستور و پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پێویستی به ته‌وافوق هه‌یه، به‌بێ ته‌وافوقی هه‌مووانیش هه‌وڵه‌كان پلانێكی پووچه".
باسی له‌وه‌شكرد،" چوار لایه‌نه‌كه به‌م هه‌نگاوانه‌یان نایانه‌وێت ده‌ستور هه‌بێت و دژی ژووری عه‌مه‌لیاتن و دواجاریش خۆیان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی وتیشی" ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌سه‌ر زۆرینه و كه‌مینه كارده‌كه‌ن، ئێمه دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت زۆرینه‌ی ره‌ها دروست ده‌كه‌ین و ئه‌مه‌ش به‌چاوی خۆیان ده‌بینن، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ دانوسان و ته‌وافوقداین".
