تەقاندنەوەی بۆریی نەوتی کوردستان ٢٥٠ ملیۆن دۆلار زیانی به حکوومەتی هەرێم گەیاندووه
بۆریی گواستنه وەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان له وڵاتی تورکیا له به رواری ٢٧ تەمموزەوە ڕووبەڕووی چەندین دزی و هێرشی یەک له دوای یەک بووەتەوه. ئەم هێرشانه بوونه هۆی وەستاندی هەناردەکردنی نووت بۆ به ندەری جەیهان.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە ڕاگەیێنراوێکیدا هەروەها ڕایدەگەیەنێ، بۆریی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان که سەرچاوەی سەرەکی داهاتی حکوومەتی هەرێمی کودستانه بۆ پێدانی مووچەی خەڵک و، له هەمان کاتدا یارمەتیدەرێکی گرینگه بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو نەهامەتیانه ببێتەوه که ئێستا بەرەنگاری هەرێمی کوردستان بووەتەوه.
هاوکات دەڵێ، له کاتێکدا هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی مەترسیێکی وەکو دەولەتی ئیسلامی تیرۆریستی، بڕینی بودجه لەلایەن حکوومەتی فیدراڵ و هەروەها هاتنی نزیکەی ١،٨٠٠،٠٠٠ هه زار ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان و ئاواره ناوخۆییەکانی عێراق بووەتەوه، ئەم دزی و هێرشه بەردەوامانه بۆ سەر بۆریی گواستەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەو کاتەدا تەنها بۆ لێدان و زیانگەیاندنه به ئابووری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان جەخت دەکاتەوە کە، ئەم خراپکارییه نوێیانەی که له ناو تورکیا کراونەته سەت بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم، بڕی $٢٥٠ ملیۆن دۆلار زیانی به حکوومەتی هەرێم گەیاندووه، ئەم بڕه پارەیه دەکاته مووچەی مانگانەی تەواوی هێزەکانی ئاسایش، ناوخۆ و هەروەها پێشمەرگه قارەمانەکانمان که بۆ پاراستنی خەلکی کوردستان و عێراق لەسەنگەرەکانی ڕووبەڕووبونەی دژ به تیرۆریستاندان.
ڕوونی دەکاتەوە، لەم هێرشانەدا تورکیا زیانێکی کەمی بەر دەکەوێت که ئەویش گواستنەوەی نەوتی هەرێمه بۆ بەندەری جەیهان، بۆیه لە کۆی زەرەر و زیانەکانی ئەم هێرشانەدا ٩٩٪ـی بارگرانی بۆ حکوومەتی کوردستان و خەڵکەکەی دروست دەکات. وەزارەتی سامانه سرووشتییەکان ئەم هێرشه نەزان و بێمەسئولییەتانه که کراونەته سەر ئاسایش و گوزەرانی خەلکی کوردستان ئیدانه دەکات. داوا لەوانه دەکات که لەم کاره تێوەگلاون، به زووترین کات ئەم کارانه ڕابگرن. ئەم کارانه تەنها خزمەت به دوژمنانی کورد دەکات.
دووپاتیشی دەکاتەوە، خراپکاران و هاوکارەکانیان بوونەته هۆی دروستکردنی بارگرانیی زیاتر بۆ ژیانی خەلک و ئەم کارەیان له لایەن خەلکی کوردستانەوە به تاوان هەژمار دەکرێت.
