سەرۆك بارزانی: تۆڵەی خۆمان دەکەینەوە
بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی یادی یەک ساڵەی داگیرکردنی شنگال لە لایەن چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە دهۆک، رایگەیاند، کە ”ئیمە لە خەمی بنەماڵەی ئێزدییەکانین“ و ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئازادکردنەوەی شنگال ”بەرنامەیەکی گەورە“ی بۆ دانراوە.
مەسعود بارزانی داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە بە زووترین کات خزمەتگوزایی بگەیەنێتە شنگال و سەرۆکایەتی هەرێم کاردەکات بۆ دروستکردنی ”ئیدارەی تایبەت“ و کردنی شنگال بە پارێزگا، بە هەماهەنگیی حکوومەتی عێراق.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی ئەوەیکرد، کە وێڕای ئەوەی ”داعش دونیای لەرزراند، بەڵام پێشمەرگە ئوستوڕەی داعشی تێکشکاند، لە کاتێکدا باشترین چەکیان لە دەستدابوو“.
مەسعود بارزانی ئاماژەی بەڵێنێکی خۆی بە بابەشێخی ئێزدییان کرد، کە دوای داگیرکردنی شنگال پێشوازیی لێکرد و پێی گوتبوو“بەڵێن بێت گیانی خۆم دانێم لە پێناو تۆڵەکردنەوە لە داعش“.
بارزانی هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا، كه به شێوه‌یه‌كی ”یاسایی و مه‌ردانه” به‌دوای ئه‌وانه‌دا بێت، كه تاوانیان به‌رامبه‌ر كوردانی ئێزدی كرد.
سه‌رۆكی هه‌رمی كوردستان پێوابوو، كه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی‌دا هات، یه‌كێكه له‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كورد به درێژایی مێژوو به‌سه‌ریدا هاتووه.
باس‌نیوز
