كیفاح مه‌حمود: ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆڕه نه‌وته‌كه كرده‌یه‌كى داعشیانه بوو
“كیفاح مه‌حمود، راوێژكارى سه‌رۆك بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاند: یه‌كێتى ئه‌وروپا زۆر نیگه‌رانه له شه‌ڕى په‌كه‌كه و توركیا بۆیه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامى هه‌بێت ئه‌وه ڕێگاى تایبه‌ت ده‌گرێته‌به‌ر، چونكه ناوچه‌كه ئه‌و هه‌موو فشاره هه‌ڵناگرێت، گوتى: “به‌داخه‌وه ئێستا دۆخه‌كه به‌و شێوه‌ى لێهاتووه، له‌به‌رژه‌وه‌ندى هیچ لایه‌نێكدا نییه، به‌تایبه‌تى په‌كه‌كه، له‌ناو خۆیاندا بوونه‌ته چه‌ند به‌ره‌یه‌كه‌وه، به‌ره‌ى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، كه ئه‌وان ڕایان گه‌یاندووه دژى شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ توركیا، ڕه‌وتى دووه‌مى په‌كه‌كه ئه‌و باڵهیهكه ئێستا له‌په‌رله‌مانن ئه‌وانیش نازانن له‌نێوان شه‌ڕو ئاشتى كامیان هه‌ڵبژێرن، ئاراسته‌ى سێیه‌م یان باڵى سێیه‌م گرپى قه‌ندیلن كه دیارن كێ سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كات، و زۆر توند ڕه‌ون.
گوتیشى: چوار سه‌ركرده‌ى قه‌ندیل نایانه‌وێت گوێ له ئۆجه‌لان بگرن، كارى زۆر ترسناك ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى دوێنێ له توركیا كردیان (3/8/2015)، ته‌قاندنه‌وه‌ى تراكتۆرێكى بۆمڕێژكراو كرده‌یه‌كى داعشیانى بوو ئه‌مه زۆر مه‌ترسیداره بۆ خودى ئه‌و په‌كه‌كه، چونكه هیچ كاتێك كارى شۆڕش گۆڕى په‌نا ناباته به‌ر ئه‌و جۆره كارانه .
باس‌نیوز
