دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی به‌رێوه‌ده‌چێت

دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی به‌رێوه‌ده‌چێت
بڕیاره‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 3ی‌ ئابی 2015 دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ یاسای په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌باره‌ی‌ نوسینی‌ راپۆرتی‌ پرۆژه‌یاساكانی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌مواركردنی‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم به‌رێوه‌بچێت.

گۆران ئازاد، بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی په‌رله‌مانی‌ كوردستان راگه‌یاند: دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو بڕیاره‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ یاسای په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌باره‌ی‌ نوسینی‌ راپۆرتی‌ پرۆژه‌یاساكانی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌مواركردنی‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت.

گۆران ئازاد وتیشی‌: به‌به‌شداری‌ ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ رێژه‌ی‌ یاسایی ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ ، بۆئه‌مه‌ش ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی‌ ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كگرتوو پێی راگه‌یاندوون كه‌ به‌شداری‌ له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ ده‌كات .

ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی هه‌ریه‌كه‌له‌ فراكسیۆنه‌كانی‌ پارتی‌ و پێكهاته‌كانی‌ توركمان و مه‌سیحی‌ به‌شداری‌ تێدا ناكه‌ن، به‌و هۆكاره‌ی‌ به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی و نوسینی‌ راپۆرتی‌ پرۆژه‌یاساكان، پێویسته‌ لایه‌نه‌سیاسیه‌كان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بگه‌نه‌ سازان و رێككه‌وتن.














خه‌ندان
Top