میدیا و ماڵپەڕە جیهانییەکان بە بایەخەوە روانیویانەتە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

میدیا و ماڵپەڕە جیهانییەکان بە بایەخەوە روانیویانەتە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
ماڵپەڕی BBC لە بابەتێکدا باسی لەراگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم کردووە و نووسیویەتی، “مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای مەحکووم کردنی کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل، داواشی لە پەکەکە کردووە کە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان چۆڵ بکات”.

BBC ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بەرپرسیارێتییەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ ئەو رووداوە کردووە و گوتوویەتی کە بوونی پەکەکە لەو ناوچانە مەترسیی بۆسەر دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە”.

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی “دویچەوێلە”ش باسی لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم کردووە و بڵاوی کردووەتەوە کە مەسعوود بارزانی هوشداری بە پەکەکە داوە و پێی گوتوون کە نابێ باشووری کوردستان بکەنە گۆرەپانی شەڕ و ململانێیەکان.

ئەو ماڵپەڕەش باسی لەوە کردووە کە بارزانی داوای لە گریلاکانی پەکەکە کردووە چیدیکە بۆیان نییە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان نائەمن بکەن و دەبێ بەجێی بهێڵن.

کەناڵی ئەلعەرەبییەش لە بەرنامەیەکی تایبەتدا باسی لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر رووداوەکەی زارگەلی کردووە.














باسنیوز
Top