"هۆشیار زێباری پێیگوتین كه شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات"
(د. ئه‌ردەڵان نووره‌دین) ئەندامی كورد له فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند: "له‌گه‌ڵ (هۆشیار زێبارى) وه‌زیرى دارایى حكوومه‌تى عیراقى فیدراڵ‌دا كۆ بووینه‌وه و ئاماژه‌ی دا كه شاندێكی كوردی به‌نیازه سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ى دەست بکەن بە تاوتوێکردنەوەی بابه‌تى نه‌وت و چاره‌كردنى كێشەکان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عیراق گوتیشى: "هه‌رچه‌نده كاته‌كه تا ئێستا دیارى نه‌كراوه، به‌ڵام بڕیاره‌كه دراوه، بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ین؛ دواى ته‌واوبوونى به‌دیار ده‌كه‌وێت ده‌گه‌ن به ئه‌نجام یاخود هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت لەم سیاسه‌تەى خۆیدا.
