بێجی به‌ته‌واوی ڕزگاركراو، داعش 1000 كوژراوی هه‌یه‌

بێجی به‌ته‌واوی ڕزگاركراو، داعش 1000 كوژراوی هه‌یه‌
خالید عوبه‌یدی” وه‌زیری به‌رگری عێراق ڕزگاركردنی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی بێجی، جگه‌له‌یه‌ك ناوچه‌، ڕاگه‌یاند. هاوكات ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه‌ نزیكه‌ی 1000 چه‌كداری داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا كوژراون.


عوبه‌یدی ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ئێستاوه‌ پلانێكی تۆكمه‌ داده‌نێن بۆ ڕزگاركردنی پاڵاوگه‌ی بێجی.


له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی “ڕوسیا ئه‌لیه‌وم” وه‌زیری به‌رگری عێراق گوتی: ” هێزه‌كانی سوپای عێراق ته‌واوی ناوچه‌كانی بێجییان ڕزگاركرد، جگه‌له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیاران”.


جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ پلانێكی تۆكمه‌ له‌به‌رده‌سته‌ بۆ ڕزگاركردنی پاڵاوگه‌ی بێجی.


وه‌زیره‌كه‌ی عێراق ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند كه‌ چه‌كدارانی داعش 1000 كوژراویان هه‌یه‌,












باسنيوز
Top