تا ئێستا هیچ كه‌سێک له كوردستان به‌هۆی گه‌رماوه تووشی نەخۆشی نه‌بووه
د. خالس قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو رووینه‌داوه‌و كه‌س به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما نه‌كه‌وتۆته نه‌خۆشخانه‌كان".
خالس ئاماژه‌ی یهوهشكرد: "به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما هێشتا مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كولێرا هه‌یه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه وه‌زاره‌ت هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كی كردووه".
