كۆبونەوەی پێنج لایەنە سیاسیەكە كۆتای هات
محمد ئەحمەد نوێنهری یهكگرتوو بۆ كبوونهوهكه، وتی: كۆبونەوەكەی ئەمرۆ باش بوو و لایەنەكانیش لەیەكتر گەیشتنیان هەبوو، بیروبۆچون و پێشنیارەكانیش ئاڵوگۆركرا، لەكۆبوونەوەكەدا هەرلایەنەو بۆچوونی خۆی لەسەر شێوازی چارەسەركردنی كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم دهربڕیوه.
ئهوهشی خستهروو: ئێستاش لایەنە سیاسییەكان پێویستیان بەكاتە بۆ ئەوەی تاوتوێی بۆچوونەكانی نێو كۆبوونەوەكە بكەن .
محمد ئهحمهد ئاماژهیدا: بڕبریارە جارێكیتر كبوونهوه ساز بكرێت، بیروبۆچوونهكان ئاڵوگۆڕ بكرێتهوه، دواتریش گەیشتنی لایەنە سیاسییەكان بەسازان لەسەر كێشەكان بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بڵاودەكرێتەوە.
كۆبوونەوەكە لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسیی حیزبەكانە كە هەر لایەنە و نوێنەرێكی بەشداریی تێدا كرد، بە جۆرێك لە یەكگرتووی ئیسلامی خەلیل ئیبراهیم و محەمەد ئەحمەد و جەلال جەوهەر لە بزوتنەوەی گۆڕان و فازیل میرانی لە پارتی و رزگار عەلی لە یەكێتی و محەمەد حەكیمیش لە كۆمەڵی ئیسلامی.
كۆبوونەوەكە لەسەر پێشنیاری یەكگرتووی ئیسلامی بوە كە داوای كردوە مەتبەخێك بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دروست بكرێت.
