سليم جبووریی هەڵوەشاندنەوەی ”بڕیارەکانی بەعس لە کەرکووک“ دوادەخات
هۆشیار عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، رایگەیاندووە، کە سەلیم جبووریی، سەرۆکی پەرلەمان بە بیانووی ئامادەنەبوونی خالید مەفرەجی، سەرۆکی لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکا، کە سوننەیە، ”پڕۆژە یاساکەی نەخستە بەرنامەی کارەوە“.
هۆشیار عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەم پاساوەی سەلیم جبووریی ”نایاساییە و لەگەڵ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان یەکناگرێتەوە“.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی تەمموـز، لە دانیشتنی ئاسایی پەرلەماندا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی حیزبی بەعس تایبەت بە کەرکوک بکرێت.
باسنيوز
