دابەشكردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە دواخرا
لە نوسراوەكەی وەزاراتی دارایی و ئابوریدا كە وێنەیەكی بۆ خەندان نێردراوە، هاتووە: بەهۆی ئەوەی كە ڕۆژی یەك شەممە پشووی فەرمییە، ئەوا دابەشكردنی موچەی مانگی 5/2015 ی وەزارەتی پەروەردە دەكەوێتە ڕۆژی دووشەممە 3/8/2015.
پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی یەك شەممە بەرواری 2/8/2015ی وەك وادەیەك بۆ دابەشكردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە دیایكردبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی رۆژی پێنج شەممە تا رۆژی یەك شەممەی داهاتوو بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە لەلایەن حكومتی هەرێمەوە كرایە پشووی فەرمی، وادەی دابەشكردنی موچەی ئەو وەزارەتە، بۆ رۆژی دواتر دواخرا.
