پێشمه‌رگه به كاتیۆشا داعشی له‌گوندی وائیل ئاگرباران كرد
رێككه‌وتی 29/7/2015، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، به كاتیۆشا و، دواتریش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له ئاسمانه‌وه به خه‌ستی شوێنی جێگیركردن و ته‌قاندنی هاوه‌نی تیرۆریستانیان له گوندی وائیل لە میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله‌دا کوتا و زیانی گه‌وره‌یان لێ دان.
به پێی زانیارییەکانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، له میانه‌ی بۆردومانكردنی ئه‌و شوێنه‌ی تیرۆریستانی داعش هاوه‌نیان ده‌گرته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و سنووره، به ته‌واوی خاپوور كرا و داعش زیانی زۆری به‌ركه‌وت
