سەفین دزەیی: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، تا یەكشەممەی داهاتوو لە دەزگاكانی حكوومەت پشوو دەبێت

 سەفین دزەیی: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، تا یەكشەممەی داهاتوو لە دەزگاكانی حكوومەت پشوو دەبێت
سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند دوای ئەوەی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینی ئەوەی كرد پلەكانی گەرما تا هەفتەی داهاتوو بەرز دەبنەوە بە تایبەت لە ڕۆژانی شەممە و یەكشەممەی داهاتوودا، بۆیە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا ڕۆژای 30/7/2015 تا بەرواری 2/8/2015 كە دەكاتە یەكشەممەی داهاتوو، لە فەرمانگە و دەزگەكانی سەر بە حكوومەت پشووی فەرمی بێت.

هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ڕۆژی 3/8/2015 كە دەكاتە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، دەوامی فەرمی لە فەرمانگە و دەزگاكانی سەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

Top