فراکسیۆنی پارتی :مێژووی پەرلەمان مەکەنە قوربانی ئەجێندای کەسی
هەر لە وڕاگەیەنراوەشدا فراکسیۆنی پارتی” داوا له فراكسیۆن و په‌ڕله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی تری په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌كات، كه مێژووی سه‌نگینی په‌ڕله‌مان، نه‌كه‌نه قوربانی خواست و ئه‌جێندای كەسیی، كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانییدا نییه.
دەقی راگەیەنراوەکە
هاووڵاتیانی كوردستان.
مایه‌ی نیگه‌رانیمانه كه ڕاگه‌یاندراوی ئه‌مجاره‌مان له كاتێكدایه، كوردستان و ناوچه‌كه به ڕه‌وشێكی ناله‌باردا تێده‌په‌ڕن، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به فیداكارییه‌كی زۆره‌وه، به‌رگری له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌یش هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ناچار ده‌كات، كه له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه و پێشهاته‌كاندا، زیاتر پارێزگاری له یه‌كڕیزی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه له‌م كاته‌دا، خودی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان، له جیاتی ئه‌دای ئه‌ركی پیرۆزی په‌ڕله‌مانی، خەریكە دەبێتە باندورێك بو ئه‌و یه‌كڕیزییه، له كاتێكدا كه پێكهێنانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و شه‌رعییه‌تپێدانییان به هۆی سازانی لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه بووه، بۆیه لادان له سازان له ده‌ستدانی ئه‌و شه‌رعییه‌ته‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و گه‌واهیدانه‌ی هه‌موو حیزبه سیاسییه‌كان و دۆستانی گه‌له‌كه‌مان، بۆ پێگه‌ی هه‌رێم و ڕۆڵی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی، له پرۆسه‌ی سیاسی و نه‌خشه‌ی ستراتیژی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانیش، كه‌چی له‌م ئان و ساته‌دا، له ژێر ناونیشانی جیاواز و به‌ده‌ر له چوارچێوه‌ی یاسایی و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌ڕله‌مان و عورفی په‌ڕله‌مانی، بەڕێز سەرۆكی پەڕلەمان خۆی دەكاتە وه‌كیلی لیژنه‌ی یاسایی، به‌مه‌یش ئه‌دای ئه‌ركێكی حیزبی ده‌كات و پێشێلی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمان دەكات، كە ئەمەیش یەكەمجاری نیە، لە كاتێكدا پێویستە خۆی پارێزگاری لەو پەیڕەوە بكات.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، داوا له فراكسیۆن و په‌ڕله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی تری په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌كات، كه مێژووی سه‌نگینی په‌ڕله‌مان، نه‌كه‌نه قوربانی خواست و ئه‌جێندای كەسیی، كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانییدا نییه.
ئەگەر سەیری مێژووی سه‌رۆكه‌كانی په‌ڕله‌مانیش بكەین، دەبینین له كاتی ته‌نگه‌ژه و پێشهاته‌كاندا، هه‌میشه ڕۆڵێكی بەرپرسانە و بێلایەنانەیان هه‌بووه، بۆیه هه‌ق وایه سه‌رۆكی ئێستای په‌ڕله‌مانیش، بیرێك له یه‌كڕیزی نیشتیمانی و ئه‌دای یاسایی خۆی و واقیعی هه‌نوكه‌یی سیاسی بكاته‌وه و، له ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتیمانی و كاری یاسایی و په‌ڕله‌مانی، مل بۆ به‌رنامه و بڕیاری حزبیی و كه‌سی نه‌دات.
له كۆتاییدا خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مان و فیداكاره‌كانی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌ر ئیراده‌ی خێر و چاكه‌ی گشتی سه‌رده‌كه‌وێت.
.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
29/7/2015
